جەلال کۆیی : خۆشەویستی
نەم دەزانی کەشتی ئەڤینی وەرزی شادیت
بەڕق و کەلاری کینە دا بە ئەسپایی ڕێگە دەگرێت
بۆچی وت کرد لەبیرت چوو ڕۆژانێک بوو
هەنیسکی پڕ ئاشنایی گڕو کلپەی خۆشەویستیت
ڕوەو ئاسمانی دڵم خەندەی شادی هەڵگرتبوو
لەبیرت چوو ئەو شەوانەی لەجێ ژوانی ئاوییدا
لەناو سینەی نەرم و نۆڵت ئۆقرەم گرتبوو
لەبیرت چوو نەمدەزانی ئەم شەو دڵی پەستم
ڕێگایەکەو بەهەورازی کێوی خۆزگە هەنگاو دەنێ
بەڵام چیبکەم خۆزگەی شادی ڕۆژی گەشم ئاوا دەبێ
و لەدووریانی ئەو عەشقەدا ببێتە کەشتی و لابدەن و
دەکەونە گێژاوی دووری
نەم دەزانی هەر بۆ ساتێ تەم و مژی ڕق و کینەت
بەسەر ڕووباری لێوانت هەڵبکەیت و منی تینوش
لەجەنگڵی قژی خاوت پەیتا پەیتا ڕێگە دەگرم
بەرەو کەناری لێوانت لەو چرکەیەی کەحەز دەکەم
تێنوێتی چەندین سالەم لەسنوری نێو باوەشت
لەساتێکی ئارامیدا بەنێزەی تینی پڕ ئارەزووم
بشکێنم گەردەلولی نائومێدی پەردەی ڕقی بەسەر
چاوە پڕ خۆزگەکانم هەڵدەگرێت منیش ناچار
بەهەنسکی تێر فرمێسکی تۆزی سەمفۆنیاکەم
بەرەو جەنگڵی مەترسی ڕێگە دەگرم
هەتا دەمرم