نوچە.نێت
بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری وهونەری سلێمانی، لەپێگەی تایبەتی خۆی لە فیسبوک هەواڵی رێز لێنانی چەند شانۆکارێکی بەئەزمون بڵاو دەکاتەوە کە بە هاوکاری رێكخراوی هۆرایزن ریلیف خەڵاتی رێزلێنانیان پێ دەبەخشرێت.
بە سپۆنسەری کۆمپانیای کۆرک تیلیکۆم و رێكخراوی هۆرایزن ریلیف لەسلێمانی، چەند شانۆكارێكی بەئەزموون و گەنجی كوردستان خەڵات دەكات لەبەرامبەر ئەو كارو خزمەتەی لەرابردوودا پێشكەشیان كردووە بە هونەری كوردی.
رۆژی 29/2/2016، لە ئۆتێل رامادای شاری سلێمانی بەئامادەبوونی وشیار ئەحمەد بابە یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیری وهونەری سلێمانی و ژمارەیەك لەرووناكبیرو هونەرمەند، كۆمەڵێك لە هونەرمەندانی شانۆكاری كورد خەڵاتی رێزلێنانیان پێبەخشرا، لەوتەیەكدا، وشیار ئەحمەد بەناوی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رۆشنبیری و هونەرەوە پیرۆزبایی خۆی بەو شانۆكارانە گەیاندو دەستخۆشیشی لە رێكخراوەكە كرد كە ئەم ئەركەی لەئەستۆ گرتووەو رایگەیاند: هونەرمەندانی كورد لەهەموو قۆناغەكاندا خزمەتكارو خەمخۆری میللەتەكەیان بوونەو هەردەم خزمەت و ئەركی خۆیان بەباشی پێشكەشكردووە.
دواتر خەڵاتی رێزلێنانەكە بەسەر شانۆكارەكان دابەشكراو ئامادەبووان پیرۆزباییان لێكردن.



