ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایش بڕیارنامەیەک لە دژی کۆریای باکور دەخاتە دەنگدانەوە

0

نوچەنێت-ئیسنا

ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە بڕیارنامەی پێشنیاری ئەمریکا لە دژی کۆریای باکور و دانانی گەمارۆی نوێ بۆ سەر ئەم وڵاتە کۆدەبێتەوە.

بە گوێرەی ئاژناسی هەواڵنێریی فەرەنسا، دبلۆماتەکانی ئەمریکا رایانگەیاندووە، کە ئەمڕۆ١-٣-٢٠١٦، ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش، کاتژمێر ٢٠ بە کاتی گرینڤیچ، سەبارەت بە خستنە دەنگدانی پاکەێجی پێشنیاری ئەمریکا، کە دەگوترێت “توندترین گەمارۆکان” لە دژی کۆریای باکور لە خۆ دەگرێت، کۆدەبنەوە و بڕیاری کۆتایی دەدەن.

ئەمریکا لە هەفتەی رابردوو، دوای ئەوەی کە لە گەڵ چین، لەسەر دانانی گەمارۆی نوێ بۆ سەر کۆریای باکور رێککەوتن ئەم پاکەێجەی ئامادەکردووە.

سامانتا پاور، نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان، لەم بارەیەوە رایگەیاندووە: ئەم پاکەێجە هەڵگری پەیامێکی روون و شەفافە بۆ دەوڵەتی کۆریای باکور، کە چیدی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی رێگە بە پەرەدان بە چەکی ئەتۆمی و تاقیکرنەوەی نادات.

پاور راشیگەیاندووە، ئەو گەمارۆیانەی کە لە لایەن ئەمریکاوە پیشنیار کراون، توندترینی ئەو گەمارۆیانەن کە لە ماوەی ٢٠ ساڵی رابردوودا، لە لایەن ئەنجومەنی ئاسایشەوە دانراون.

دوای ئەوەی کە ٦-١-٢٠١٦ ، کۆریای باکور، چوارەمین تاقیکردنەوەی ئەتۆمی خۆی ئەنجامدا و دواتر لە ٧-٢-٢٠١٦، رۆکێتی دوورهاوێژی تاقیکردەوە، ئەنجومەنی ئاسایش بڕیار دا کۆمەلێک گەمارۆی نوێ بخاتە سەر ئەو وڵاتە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com