ئێران لە جەولان بەرەی تیرۆرستی پێکهێناوە

0

نوچەنێت-رادیۆ فەردا

بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، هەر جۆرە رێککەوتنێک لە سوریا دەبێت بە پێی بەرژەوەندی ئیسرائیل بێت، لەم رووەوە دەبێت پێش بە”هێرش”ی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل بگیردرێت لە سەر خاکیی سوریاوە.

نەتانیاهۆ لە دانیشتنی کابینەی دەوڵەتی ئیسرائیل، وێڕای پێشوازی کردن لە ئاگربەست لە نیوان لایەنەکانی شەڕی سوریا، سەبارەت بە پێکهێنانی”دووەمین بەرەی تیرۆر” لە بەرزاییەکانی جەولان هۆشداری دەدات، کە ببێتە هەڕەشە بۆ سەر ئیسرائیل.

ئیسرائیل بەردەوام ئێرانی بە پێکهێنانی”بەرەی تیرۆریستی” لە بەرزاییەکانی جەولان لە وڵاتی سوریا تاوانبار کردووە.

بە پێی راپۆرتێکی ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل، نەتەنیاهۆ گوتویەتی: تەلئەبیب  رێگە نادات بە ئێران لە رێگای خاکی سوریا و لوبنانەوە چەکی پیشکەوتوو بگەیێنێتە دەستی حیزبوڵای لوبنان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com