فڕۆکە جەنگیەکانی سعودیە لە ئەنجەرلیک جێگیر بوون

0

نوچەنێت-باشگائه خبرنگاران

راوێژکاری وەزیری بەرگری سعودیە دەڵێت، چوار فڕۆکەی شەڕکەرەی وڵاتەکەی رەوانەی بنکەی سەربازی ئەنجەرلیک کراون.

ئەحمەد عەسیری، راوێژکاری وەزیری بەرگری سعودیە، وێڕای راگەیاندنی ئەم هەواڵە دەڵێت: ئامانجمان لێدانی بنکەکانی داعشە لە رێگەی بنکەی ئاسمانی ئەنجەرلیکەوە.

عەسیری بە رۆیتەرزی راگەیاندووە: وەزیرانی بەرگری وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانێتی دژ بە داعش، لە دانیشتنی دوو هەفتە لەمەوبەریان لە برۆکسێل، ئەگەری ئۆپەراسیۆنی زەمینی سعودیەیان لە سەر خاکی سوریا تاوتوێ کردووە.

عەسیری ئەوەش دەخاتەڕوو، لە سەر ئاستی سیاسی و سەربازی لەم بارەوە گفتوگۆ و راوێژ کراوە و گوتوویەتی: کاتێک کە  سەبارەت بە ژمارەی هێزەکان، چۆنیەتی بەڕێکردنیان و هەروەها شوێنی جێگیربوونیان بگەینە ئەنجام، بەشداری ئۆپەراسیۆنی زەمینی دەبین.

راوێژکاری وەزیری بەرگری سعودیە هەروەها راشیگەیاندووە، کە وڵاتەکەی لە ماوەی رۆژانی داهاتوودا، ٨ بۆ ١٠ فڕۆکەی شەڕکەری دیکە رەوانەی ئەنجەرلیک دەکات.

ئەحمەد داود ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا هەفتەی رابردوو، لە لێدوانێکدا جێگیرکردنی فڕۆکە شڕکەرەکانی سعودیە، لە بنکەی سەربازی ئەنجەرلیک پشتڕاست کردبوەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com