روسیا پیشنیاری حکومەتی فیدڕاڵی لە سوریا دەکات

0

نوچەنێت-پرێس تی ڤی

روسیا پێشنیاری کردووە کە رەنگە پێکهێنانی دەوڵەتێکی فیدڕاڵ، بتوانێت یەکپارچەی و سەربەخۆیی سوریا بپارێزێ.

سێرگی ریابکۆف، جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا، رۆژی دووشەممە ٢٩-٢-٢٠١٦، لە پرێس کۆنفڕانسێکدا لە مۆسکۆ، وێڕای ئاماژەدان بە نائارامی و ناسەقامگیری لە سوریا، ئەم پێشنیاری خستۆتەڕوو.

ریابکۆف گوتویەتی: ئەگەر لایەنە سوریەکان دوای گفتوگۆ و راوێژ سەبارەت بە داهاتووی دەوڵەتی سوریا بەو ئەنجامە بگەن، کە پرۆژەی دەوڵەتی فیدڕاڵ بۆ پاراستنی یەکپارچەی و سەروەری و سەربەخۆیی ئەم وڵاتە گونجاوە، ئەوکات کێ دەتوانێ دژایەتی بکات؟

ستێفان دی میستۆرا، نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ سوریا پێشتر لە لێدوانێکدا رایگەیاندووە، کە ئەگەر ئاگربەست لە نێوان لایەنەکانی شەڕی سوریا بەردەوام بێت، وتوێژەکانی ئاشتی لە رێکەوتی ٧ی مارسەوە دەستپێدەکاتەوە.

ریابکۆف هەروەها رایگەیاندووە، کە وڵاتەکەی ئامادەی قبووڵ کردنی هەر پرۆژەیەکی دیکەیە، بەڵام بە ومەرجەی لە لایەن هەندێک وڵاتەوە کە ١٠٠٠ کیلۆمەتر لە گەڵ سوریە مەودای هەیە دانەڕێژرابێت.

بەشار ئەسەد، سەرۆککۆماری سوریا ماوەیەک بەر لە ئێستا، لە وتوێژ لە گەڵ راگەیاندنەکانی روسیا ئاماژەی بەوە داوە، لە ئەگەری پێکهێنانی دەولەتی فیدڕاڵ لەم وڵاتە، بەو هۆیەوە دەسەڵات لە نێوان دەوڵەتێکی ناوەندیی بە هێز و حکومەتە خۆجێێەکان دابەش دەکرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com