هونەرمەندی گۆرانی بێژ: ناتوانم هاورێی ژنان بم، بەردەوام لەگەڵ پیاوان دانیشتوم گوێ لە روداوەکانی پیاوان دەگرم

0

نوچە.نێت

 

پێش ماوەیەک هونەرمەندی گۆرانی بێژ شرین عەبدول وەهاب، لە رێگەی “بەرنامەی “مەتاهە”وە رایگەیاند بوو کە”  بەم زووانە واز لە گۆرانی ووتن دەهێنێت و لە بریارەکەشی پەشیمان نابێتەوە، ئەیەوێت هەر وەک ژنێکی ئاسایی ژیان بەسەر بەرێت”.

دواتر شرین، هەواڵەکە نەک بە پەیوەندی تەلفونی، بەڵکو لە رێگەی نامەیەکی دەنگیەوە پشتراست دەکاتەوە ، وە لەلایەن رۆژنامە نوسێکی ئیماراتی بەناوی “رەبیع هنیدی” بەخێرایی لەراگەیاندنەکان بڵاو دەبێتەوە.

بەرنامەی متاهە، کە لەکەناڵی mbc لەلایەن راگەیاندکار “وەفا گەیلانی” پێشکەش دەکرێت ، شرین میوانی بەرنامەکە بوو. لەوبەرنامەدا شرین ئاشکرایکردبوو کە” ئەیەوێت هەر وەک کەسێکی ئاسایی ژیان بەسەر بەرێت و بەنیازە واز لە گۆرانی ووتن بهێنێت”.

وەفا  دەپرسێت” شرین ئایا لەوکاتانەی بەئاگای رقت لە دەنگی خۆتە؟ ئایا ئەو دەنگەیە بێزاری کردویت و هاتوەتە ناو ژیانی مناڵیت و هەرزەکاری و قۆناغی لاویتەوە؟

شرین دەڵێت” بەراستی من رقم لە دەنگی خۆم نیە ، رقیشم لە گۆرانی وتن نیە، بەڵام بەردەوام بە بریارەکانمدا دەچمەوە کە ناتوانم لەوبوارەدا بەردەوام ببم، ویستومە هەر وەک ژنێکی ئاسایی لە ماڵەوە دانیشم “.

ئەوهونەرمەندە دەشڵێت”  ئەوەی دڵ تەنگی کردوم وهۆکاری بریاردانی واز هێنانم بوە لە هونەر، ئەوەیە کە من هەست بە شکست دەکەم کە ناتوانم هاورێی ژنان بم ،ناتوانم دراوسێ بم بۆیان، بەردەوام لەگەڵ پیاوان دانیشتوم گوێ لە روداوەکانی پیاوان دەگرم.

شرین ئاماژە بەوەش دەکات کە کاتێک هەست بە ئارامی دەکات، کە وەک هەر ژنێکی تر بچێتە بۆنەکان و یاخود بتوانێت هەر وەک ئەوان خۆی مناڵەکانی بەرێت بۆ قوتابخانە بۆیە خۆی بە کەسێکی شکست خواردوو دەزانێت.
fh

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com