نوچە-ئیرنا
روانگەی مافەکانی مرۆڤ لە سوریا، ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند: داعش لە ماوەی ٢٠ مانگی رابردوودا،٢ هەزار و ١٤٢ کەس لە خەڵکی بی دیفاع و مەدەنی سوریای کوشتووە.
بە گوێرەی ماڵپەڕی روانگەی مافەکانی مرۆڤ لە سوریا، داعش لە ٢٠١٤ ەوە تاکوو ئێستا سێ هەزار و ٩٦٧ کەس خەڵکی مەدەنی و بیتاوانی لە ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی خۆی کوشتووە.
بە پێی راپۆرتەکان، ٧٨ منداڵ و ١٢١ ژن لە ریزی کوژراوەکاندان کە بە هۆی تەقەوە یان شێوازەکانی دیکە لە دیمەشق ،رەقە، حەلەب حەمس و حەما کوژراون.
هەروەها بە پێی راپۆرتی روانگەی مافەکانی مرۆڤ، داعش سێ جار کوشتاری بە کۆمەڵی لە حەلەب، حەما ئەنجام داوە کە تیایدا ٩٣٠ کەس لە خەلکی مەدەنی و ٢٢٣ کەسیشی لە کوبانی و گوندی بەرخ بۆتان، کوشتووە.