نوچەنێت_العربیە
بە گوێرەی راپۆرتی تەلەفزیۆنی ئەلعەرەبیە،تەرمی عەلی فەیاز فەرماندەی هێزەتایبەتەکانی حیزبوڵڵا لە سوریا دۆزراوەتەوە.
هەواڵی کوژرانی عەلی فەیاز، سەرەتا ٢٦٧ فێبریوەری لە لایەن چالاکانی سوری بڵاو کرایەوە.
فەیاز لە گوندی ئەنسار لە باشوری لوبنان لە دایک بووە و یەکێ لە فەرماندە ناسراوەکانی حیزبوڵڵای لوبنان بووە.
حیزبوڵڵایی لوبنان، ئامارێکی سەبارەت بە کوژراوەکانی خۆی بڵاو نەکردۆتەوە بەڵام پەیمانگایەکی لێکۆڵینەوە لە واشنتۆن لەم بارەوە رایگەیاندووە، کە ژمارەی کوژراوەکانی حیزبوڵڵای لوبنان لە ماوەی ٤ ساڵی رابردوو لە سوریا ٨٦٥ کەسە.