فەلەستینیەکان بەدەستوەردانی ئێران لە ناوخۆی وڵاتەکەیان نیگەرانن

0

نوچە-رادیۆ فەرەنسا

دامەزراوەی خۆبەرێوەبەری فەلەستین، کۆماری ئیسلامی بەوە تۆمەتبار دەکات کە لە کاروباری ناوخۆی فەلەستینیەکان دەستوەردان دەکات.

وتەبێژی دامەزراوەی خۆبەرێوەبەری فەلەستین، وێڕای ئاماژەدان بە لێدوانی ئەم دواییانەی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران، سەبارە بە دانی یارمەتی بە بنەماڵەی کوژراوەکانی فەلەستینی دەڵێت:باشتر وایە حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران، راستەوخۆی یارمەتیەکانی خۆی بدات بە”دامەزراوەی شەهیدان و زیندانیانی”کە دامەزراوەیەکی سەر بە خۆبەرێوەبەری فەلەستینە، نەک ئەوەی بە رێگای کەناڵی غەیرە فەرمی یارمەتی بنەماڵەکان بکات.

نبیل ابو ردینە، وتەبێژی دامەزراوەی خۆبەرێوەبەری ئەم لێدوانەی بەرپرسانی ئێرانی، بە پێشێلکردنی سەروەری یاسایی دامەزراوەکە  وەسف دەکات و هاوکات دەڵێت:ئەم هەڵوێستەی ئێران دژ بە یاساکانی نێودەوڵەتی و هەروەها دەستوەردانە لە کاروباری نیوخۆیی فەلەستینیەکان و وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com