مێرکل: قەیرانی پەنابەران گەورەترین کێشەی منە

0

نوچە-قطرە

ئەنجێلا مێرکل، راویژکاری ئەڵمانیا لە وتووێژ لە گەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنی ئەی ئاڕ دی دەڵێت: قەیرانی پەنابەران بۆتە گەورەترین کێشە لە بەردەم مندا.

مێرکل  دان بەوەدا دەنێت، کە لە ماوەی بەرپرسایەتی خۆی وەک راوێژکاری ئەڵمانیا گەورەترین کێشەیەک کە بەرەورووی بۆتەوە هەمان قەیرانی پەنابەرانە. هاوکات جەختیش لەوە دەکاتەوە کە وەک راوێژکاری ئەڵمانیا، بەئەرکی سەرشانی خۆی دەزانی کە هەوڵی چارەسەر کردنی کێشەکان بدات.

بە بۆچوونی شارەزایانی سیاسی و بەرپرسانی ئەوروپی، قەیرانی پەنابەری لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا و لە دوای شەڕی دووەمی جیهانەوە، بێ وێنە بووە. تەنها لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا زیاتر لە یەک ملیۆن کۆچبەر لە وڵاتانی ئاسیا  وئەفیقا روویان کردۆتە ئەوروپا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com