نوچە-شفقنا
میخائیل گۆرباچۆف، رابەری یەکێتی سۆڤێتی پێشوو، لە وتووێژ لە گەڵ کەناڵێکی تەلەفزیۆنی روسیا دەڵێت: جیهانی سەردەم بۆ گەیشتن بە ئاشتی و بەهێزکردنی رەوتی ئاشتیی لە جیهان، دەبێ کۆمەڵێک سیاسەت و رێوشوێنی ئەرێنی بگرێتە بەر.
گۆرباچۆف، دوایین رابەری یەکێتی سۆڤێت، سەبارە بە هەڕەشەکانی بەردەم گۆمەڵکای جیهانی هۆشداری دەدات و دەڵێت:پێموایە لە سەردەمێکی زۆر مەترسیدارداین. تەنها رێکار لە بەردەمماندا ئەوەیە کە لە ئاستی جیهانی سیاسەتێکی ئەرێنی و بنیاتنەر رەچآو بکەین و لەم رێگەوە بەرەو ئاشتیی و تەبایی هەنگاو بنێین.
گۆرباچۆف پێیوایە، کە لە مێژووی جیهاندا ناکۆکی و ململانێکان ئەنجامەکەی بووە بە ئاشتیی و تەبایی ،ئەمە سروشتی کۆمەڵگای مرۆڤایەتییە و دەبێ خۆی لەم دۆخە بپارێزێ.
گۆرباچۆف، دوایین سەرۆککۆماری یەکێتی سۆڤێتە .لە ساڵی ١٩٩١ دەستی لە کار کێشایەوە. لە ساڵی ١٩٩٠ بە هۆی چالاکی ئاشتیخوازانەی خەڵاتی ئاشتی نۆبڵی پێ بەخشرا.