نوچەنێت
بەڕێوەبەری پێشووی دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا (سی ئای ئەی) رایدەگەیەنێت، کە سنووری وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەڕەشەی لە ناوچوونیان لە سەرە.
مایکڵ هایدن، بەڕێوەبەری پێشووی سی ئای ئەی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤیزۆنی (سی ئێ ئێن)دا رایگەیاندووە، کە چیتر عێراق و سووریا بوونیان نییە، هەرگیز ناگەڕێنەوە دۆخی پێشوویان، لوبنان خەریکە هەڵدەوەشێتەوە، لیبیاش لەمێژە نەماوە.
مایکڵ هایدن پێیوایە یاسای نێودەوڵەتی، کە سنوورەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دیاریکردووە، نەماوە، ئەمەش دەبێتە هۆی نەمانی سنوورەکانی ئێستا و پەیدابوونی سنووری نوێ لە ناوچەکە.
بەڕێوەبەری پێشووی دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا ئاماژەی پێکردووە، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گۆڕانکارییەکی ناوچەیی گەورە بەخۆیەوە دەبینێت و سنوورەکان وەک ئێستا نامێنن.