نوچە.نێت
یەکێک لە هەرە سەرسام بوە سەرسەختەکانی هونەرمەندی لوبنانی نەجوە کەرەم، بەناوی “جو” ،هەڵدەستێ بە دروست کردنی مایکرۆفۆنێک کە هەڵگرەکەی ٦٠سم و پانیەکەی ٣٠ سم دەبێت، کە ١٢٣٦٨ دەنکە شواروفسکی، پێوەیە ناوی نەجوەی پێ رازاندوەتەوە دەیکات بە هەدیە بەنەجوە کەرەم.
جو” سەردانی ماڵەکەی نەجوە دەکات و مایکرۆفۆنەکەی پێشکەش دەکات، هەربۆیە نەجوە دەست بەجێ لە پێگە تایبەتیەکەی خۆی بڵاوی دەکاتەوە و زۆر سوپاسی “جو” دەکات.
مایکرۆفۆنەکەی نەجوە کاری بۆ دەکریت کە بەم زووانە بچێتە کتێبی گینسەوە، ئەو هونەرمەندە لە هەوڵی ئەوەدایە کە لەرێگەی پێگە کۆمەڵایەتیەکانەوە بانگەشە و پشتگیری بۆ ئەم کارە بکات.
شایەنی باسە ، ئەمە یەکەم جار نیە کە نەجوە لەلایەن ئەم کەسەوە هەدیەی پێشکەش بکرێت.





