نوچە.نێت
ئەستێرەی تەلفزیۆنی کیم کاردیشیان وێنەیەکی خۆی لە گۆڤاری paper” ئەمریکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند کە” هەر کارێک بکات هەست بەهیچ شەرمێک ناکات و دەڵێت شتێکم نیە کە شایەنی شاردنەوە بێت”.
بەپێی ماڵپەری دیلی ستار- ی بریتانی، پرسیارێک لە کیم کاردیشیان کراوە سەبارەت بە”نورث”ی چی کە ئایا ئەگەر “نورث” لە داهاتوو خۆی رووت بکاتەوە ئیوە وەک دایک چ بریارێک دەدەن ؟
کیم لەوەڵامدا ئاشکرایکرد وتی : بێگومان ئەگەر هەرشتێک کچەکەم بیەوێت بیکات من پشتگیری لێ دەکەم”.
کیم کاردیشیان دەشڵێت” کاتێ کە خۆم روت دەکەمەوە زۆر دڵخۆشترم، هەست بەمتمانە بەخۆم دەکەم .
کیم ئاماژە بەوەش دەکات کە دوای لەدایک بوونی مناڵەکەی کێشی لەشی زیادی کردوە و ئەم زیادبونەش هیچ کاریگەریەکی لەسەر جوانیەکەی دروست نەکردوە، بەجوانی ماوەتەوە”.


