نوچەنێت-خبر انلاین
ئاژانسی هەواڵی سپۆتنیک رایگەیاندووە، کە بە پێی ئەو زانیاریانەی کە دەستی کەوتووە لەم دواییانە، وەزیری دەرەوە و سەرۆکی دەزگای هەواڵگری سعودیە بە سەردانێکی نهێنی دەچنە ئیسرائیل.
سپۆتنیک رایگەیاندووە، رەنگە ئەم سەردانە نهینیەی عادل جەبیر، وەزیری دەرەوە و خال الحمیدان، سەرۆکی ئاژانسی هەواڵگری سعودیە، لە پەیوەندی لە گەڵ داواکاری ئەو وڵاتە بۆناردنی هێزی سەربازی ئیسرائیل بێت بۆ باشوری سوریا.
لە لایەکی دیکەوە هەفتەی رابردوو، فاینانشاڵ تایمز نوسیبووی، کە سعودیە بە دوای جێبەجێکردنی پلانێکی سەربازیە، کە بەو هۆیەوە لە باشوری سوریا، ئۆپەراسیۆنی سەربازی بەرێوەببات. فاینانشاڵ تایمز ئەوەشی خستۆتەڕوو، کە رەنگە ئەم پلانە سەربازیە بە هاوکاری تورکیا بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.