نوچەنێت_تنسیم
لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانی سوریا رایگەیاندووە، کە بە تێپەڕبوونی چوار رۆژ لە ناونووسین، بۆ خولی دووەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی سوریا، ٩٦٧ کەس ناوی خۆیان تۆمار کردووە.
ئاژانسی سانا لەم بارەیەوە نووسیویەتی، ژمارەی ئەو کەسانەی کە ناوی خۆیان تۆمارکردووە، دەگاتە ٩٦٧ کەس.
هشام الشعار، سەرۆکی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانی سوریا گوتویەتی، هەر چی رادەی پێشوازی خەڵکی بۆ تۆمارکردنی ناوەکان زیاتر بێت بەهەمان نیسبەت دەنگدەران بژاردەی زۆرتریان لە بەردەستدایە.
تۆمارکردنی ناوی کاندیداکان، بۆ دووەمین خولی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی سوریا، تا ١-٣-٢٠١٦، بەردەوام دەبێت.
خولی یەکەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی سوریا، لە ساڵی ٢٠١١ بەرێوەچوو.