نوچەنێت
حکومەتی عێراق کۆمەڵێک رێنمایی بۆ ئەگەری رووخانی بەنداوی موسڵ بڵاوکردەوە و راشیگەیاند ئەگەری رووخانی بەنداوەكە لاوازە، لەگەڵ ئەوەش هۆشداریدا لەوەی دەبێت ئەگەرەكان لەبەرچاو بگیرێن.
بە ئەرکی خۆمان دەزانین هۆشداری پێشوەختە بدەین سەبارەت بە بەنداوی موسڵ.
بەگوێرەی راپۆرتەکان ئەگەری هەرەسهێنانی بەنداوی موسڵ لاوازە.
پێویستە هاووڵاتیان سەبارەت بە بەنداوی موسڵ ئەگەرەکان لەبەرچاو بگرن.
ئاستی ئاوی بەنداوی موسڵ 307 مەترە و مەترسی نییە، تەنیا مەگەر ئاستی 319 مەتر تێبپەڕێنێت.
ئەگەر بەنداوی موسڵ هەرسبێنێت مەترسی بۆ سەر موسڵ دەبێت.
ئەگەر بەنداوی موسڵ هەرسبێنێت بە دوو تا سێ رۆژ دەگاتە بەغدا.
پێویستە دانیشتووانی دەوروبەری دیجلە لە موسڵ و تکریت 6 کیلۆمەتر لە رووبار دوور بکەونەوە.
ئاگاداری و هۆشداری پێشوەختە بدرێت و راگەیاندنەکان هۆشیاری بڵاوبکەنەوە.
شوێن و پێداویستی بۆ لێقەوماوان دابین بکرێت .
لایەنی هاریکاریی مرۆیی دەستەبەر بکرێت.
لەبەر هێرشەکەی داعش نەتواندرا لە 2014 چاککردنەوە بەنداوی موسڵ کاری تێدا بکرێت.
لەبەر دواکەوتنی چاککردنەوەی بەنداوی موسڵ دەبێت مەترسیمان هەبێت.
بەهۆی شەڕی داعش، کۆمەڵێک کارمەندی لێهاتووی بواری چاککردنەوەی بەنداوی موسڵمان لەدەستچوون.
بەنداوی موسڵ پێویستە کاری زیاتری تێدا بکرێت و گرفتەکانی چارەسەر بکرێن.
بە درێژایی ساڵی رابردوو، لەگەڵ ئەندازیارانی بیانی لە هەوڵدابووین بۆ دانانی پلانێک بۆ چاککردنەوەی بەنداوەکە.
بەنداوی موسڵ گەورەترین بەنداوە لە عێراقدا دادەنرێت، کە لە مانگی ئابی ساڵی 2014 لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە کۆنترۆڵکرایەوە، دوای ئەوەی بۆ ماوەیەک داعش کۆنترۆڵی کردبوو. بەنداوەكە ئاو و وزە بۆ 2 ملیۆن کەس لە باکووری عێراق دابیندەکات، لە ساڵی 1983 لەلایەن دوو كۆمپانیای بیانییەوە دروستكراوە و توانای گلدانەوەی زیاتر لە 11 ملیۆن سێ جا ئاوی هەیە.