بیلال سلێمان ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی به سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵ ده‌دات
نوچه‌نێت: تایبه‌ت
بیلال سلێمان ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له به‌رپرسیارێتی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران، به سه‌ركردایه‌تی حیزبه‌كه‌ی ده‌دات، به‌ڵام تا ئێستا وه‌ڵامی نه‌دراوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی نوچه‌نێت، بیلال سلێمان ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و سه‌رپه‌رشتیاری مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێرانی كۆمه‌ڵ، ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌و مه‌كته‌بانه داوه‌ته سه‌ركردایه‌تی حیزبه‌كه‌ی، به‌ڵام تا ئێستا وه‌ڵام نه‌دراوه‌ته‌وه، له لێدوانێكدا بۆ نوچه‌نێت، بیلال سلێمان ئه‌و زانیارییانه‌ی پشتڕاست كرده‌وه و وتی “تا ئێستاش من سه‌رپه‌رشتیاری مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی تاران و مه‌ریوان و نه‌غه‌ده‌م، له ئێستاشدا من سه‌رقاڵی كاری په‌رله‌مانیم و داوام له سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵ كردووه، كه ئه‌و پۆسته بدرێت به كه‌سێكی تر، به‌ڵام تا ئێستا وه‌ڵامی داواكارییه‌كه‌م نه‌دراوه‌ته‌وه، هیوام وایه له داهاتوودا وه‌ڵام بدرێته‌وه”.
بیلال سلێمان ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی به سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵ ده‌دات
0
Share.