نەتەوەیەکگرتووەکان:٣٠%ی ئەندامانی بیانی داعش ژنانن

0

نوچەنێت-دنیای اقتصاد

سەرۆکی کۆمیتەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان، رۆژی شەممە 27-2-2016 رایگەیاندووە، کە زیاتر لە ٣٠%ی ئەندامانی بیانی داعش لە ژنان پێکدێت.

جان پۆل لابێرد ئەم لێدوانەی لە میانەی کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی لە نیۆیۆرک خستۆتەڕوو.

لابێرد لەم بارەوە گوتویەتی، ئەوەی جێی سەرسوڕمانە، نزیک بە ٥٥٠ کەس لە ژنانی بیانی  سەردانی ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی داعشیان کردووە لە سوریا.

سەرۆکی کۆمیتەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم دەڵێت: ژمارەی ئەو ژنانەی کە ئەندامی داعشن لە هەندێک لە وڵاتان دەگاتە ٢٠ بۆ ٣٠%ی کۆی ئەندامانی ئەو وڵاتانە لە ریزەکانی داعش.

لابێرد ئەوە دەخاتەڕوو، ژمارەی ئەو منداڵانەی کە لە رێگەی ئینتەرنێتەوە پەیوەندی و بەیعەت لە گەڵ داعش دەکەن رۆژ بە رۆژ لە زیادبووندایە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com