نوچەنێت
به‌دروستكردنی گه‌وره‌ترین پۆسته‌ر له جیهاندا، ناوی هێزی حه‌شدی شه‌عبی له كتێبی گینیسدا تۆماركرا.
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری “وردنا” سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه، به‌دروستكردنی گه‌وره‌ترین پۆسته‌ر له جیهاندا، كه داوای یه‌كپارچه‌یی عیراق ده‌كات، ناوی حه‌شدی شه‌عبی له كتێبی گینیس تۆماركراوه.
به‌فه‌رمانی عه‌لی سیستانی، گه‌وره مه‌رجه‌عی شیعه‌كان، هێزی حه‌شدی شه‌عبی پێكهێنرا لە دوای داگیركردنی چه‌ند شارێكی عیراق له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش، و له دژی ئەو رێکخراوەیە ده‌ستیان به شه‌ڕكردن كرد.