نوچەنێت-دیپلماسی ایرانی
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران وێڕای ئەوەی کە دژایەتی وڵاتەکەی سەبارەت بە دابەشبوونی عێراق و سوریا رادەگەیەنێت و دەڵێت: ئێمە لە ناوچەکە بەدوای کایەی منداڵانەوە نین.
بە گوێرەی هەواڵنێری تەسنیم، عەلی لاریجانی، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە دیدار لە گەڵ ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی عێراق وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندییەکانی دوو وڵات گوتوویەتی، دەوڵەتی عێراق دۆستی ئێمەیە و هەوڵەکانی ئێران بەردەوام لە ئاراستەی باشتربوونی پەیوەندییەکانی ئەم دوو وڵاتە بووە.
لاریجانی لە درێژەدا دەڵێت، لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا، گروپە تیرۆرستیەکان لە ناوچەکە کێشە و گرفتی زۆریان بۆ ژمارەیەک لە وڵاتانی ناوچە ناوەتەوە بە تایبەت لە عیراقدا، کە ئاشکرایە بە هەوڵ وکۆششی لایەنە عێراقیەکان بە باشی چارسەرکراوە.
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هەروەها ئاماژە بەوە دەدات، بە گرنگیەوە گفتوگۆ لە نیوان لایەنە سیاسییەکانی عێراق لە ئارادایە و جەخت لەوە دەکاتەوە کە عێراقێکی ئەمن و دێموکراتی بۆ ئێران جێی بایەخە.