نوچەنێت
بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی کڕین و فرۆشتنی نەوت لە ئەمەریکا هەواڵی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتیان لەسەرانسەری جیهاندا بڵاو کردەوە و ئەوەشیان ڕاگەیاند بەرزبوونەوەی ئەمجارە گەیشتووەتە ئاستێك لە ساڵی ڕابردوودا نەگەشتووەتە ئەو ئاستە.
لەماوەی ئەمساڵدا نرخی نەوت بەشێوەیەك دابەزینی بەخۆیەوە بینی کە زۆرێك لەو وڵاتانەی کە کاریان بەرهەمهێنانی نەوتە و سەرچاوەی داهاتی سەرەکی وڵاتەکەیان نەوت بووە، کەوتنە بەردەم قەیرانێکی گەورەی دارایی و زۆرێك لەو وڵاتانەش دووچاری قەرزێکی زۆر هاتن، بەڵام بەرەبەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوت بەرزبوونەوەیەكی بەخۆیەوە بینی کە لەماوەی ساڵی ڕابردوو ئەو بەرزبوونەوەیەی بەخۆیەوە نەبینیوە.
بەپێی هەواڵی ناوەندەکانی ئاڵوگۆڕکردن و کڕین و فرۆشتنی نەوت لە ئەمەریکا بههای یهك بهرمیل نهوتی جۆری برێنت گهیشته 36 دۆلار و 74 سهنت، ههروهها بههای یهك بهرمیل نهوتی خاوی ئهمهریكا گەیشتە 34 دۆلار و 10 سهنت.
ناوەندەکانی ئابووری جیهان و بەتایبەت پسپۆڕانی ئابووری تایبەت بەبواری کڕین و فرۆشتنی نەوت لەجیهاندا ئەوەشیان ڕاگەیاندووە چاوەڕێ دەکرێت نرخی نەوت لەماوەی نیوەی ئەمساڵدا بەربەستی 50 دۆلار تێپەڕێنێت.