نوچەنێت-رادیۆ فەردا
وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاندووە، ئەم قۆناغەی ئێستا، بە جۆرێک دۆخی شەڕی جیهانی سێیەمە.
بە وتەی جێنڕاڵ موشە یەلعون،شەڕەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆمەڵێک فاکتەری جیهانی بە خۆوە گرتووە، کە بە ملیۆنان کەسی رەوانەی ئەوروپا کردووە و ئەوروپاش لە ژێر کاریگەری ئەم قەیرانەدایە و ئەمەش ئاماژە و تایبەتمەندیەکانی شەڕێکی جیهانییە.
وەزیری بەرگری ئیسرائیل گوتوویەتی: لە رابردوودا، خوێندنەوەمان بۆ شەڕە جیهانیەکان جیاواز بوو، بەڵام ئیستا دۆخی ناوچەکە ئاماژەیەکە بۆ شەڕێکی نوێی جیهانی.
یەلعون ئەوەش دەخاتەڕوو، کە بێ سەروبەرەیی ئێستای سوریا، زەمینەی بەرەوڕووبوونەوەی کەلتور و شارستانیەتەکانی فەراهەم کردووە.
بە گوێرەی لێدوانی ئەو بەرپرسە سەربازیەی ئیسرائیل، سوریا بۆتە مەیدانی گەمەی گروپە تیرۆرستیەکان و هێزی وڵاتانی جیهان کە پشتگیری ئەم گروپانە دەکەن.
یەلعون لەم بارەوە سەبارەت بە رۆڵی تێکدەرانەی ئێران لە ناوچەکە هۆشداری داوە.