ئۆغڵو: ئەردۆغان سەرکردەیەکی ئەفسانەییە

0

نوچەنێت-باشگاه خبرنگاران

سەرۆکوەزیرانی تورکیا، سەرۆککۆماری وڵاتەکەی بەسەرکردەی ئەفسانەیی پارتی دادوگەشەپێدان وەسف دەکات.

بە گوێرەی ماڵپەڕی ئینتەرنێتی رۆژنامەی صباح، ئەحمەد داود ئۆغڵو، سەرۆکوەزیرانی تورکیا، کە دوێنێ لە دانیشتنی پەرلەمانی ئەو وڵاتە، کە تایبەت بووە بە باس و گفتوگۆ لەبارەی بودجەی ساڵی ٢٠١٦، ئامادەبوو، لە کاردانەوەی بەرامبەر بە رەخنەی توندی نوێنەرانی لایەنە سیاسیەکان لە پارتی دادوگەشەپێدان، لە وەڵامی ئەم پرسیارە کە رابەری ئێوە کێە؟ رایگەیاندووە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرکردەی ئەفسانەیی پارتی دادوگەشەپێدانە کە بە درێژایی ١٣ ساڵی رابردوو گەلیک سەرکەوتنی مەزنی تۆمار کردووە.

ئۆغڵو هەروەها گوتویەتی، ٥٢%ی  خەلکی تورکیا، لە هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئەم وڵاتە دەنگیان بە ئەردۆغان داوە.

سەرۆکوەزیرانی تورکیا هەروەها دەڵێت، بە درێژایی مێژوو، هەندێک کەس هەوڵی پارچەکردن و هەندێک کەسیش هەوڵی یەکخستنی  خاکی ئەم وڵاتەی ئێمەیان داوە، مەغۆلەکان، سەلیبیەکان و ئیستعمارگەراکان، وڵاتی ئێمەیان پارچە پارچە کرد و ئێستاش بەکرێگیراوانی جارێکی دیکە لە هەوڵی دابەشکردنی خاکی ئەم وڵاتەن.

داود ئۆغڵو جەخت لەوە دەکاتەوە، کە ١٨ ملیۆن دانیشتوانی تورکیا رێگە بە سەلیبی و ئیستعمارگەرا نوێیەکان نادەن، کە تورکیا دابەش ببێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com