نوچە-فارس
وەزارەتی دەرەوەی عێراق، وێڕای رەتکردنەوەی لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی تورکیا داوا لەم وڵاتە دەکات پرەنسیبەکانی دراوسێتی لەبەرچاو بگرێ.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ویڕای رەتکردنەوەی لێدوانەکانی مەولود چاوش ئۆغڵو لە پەیوەندیە لە گەڵ عێراق، وەزیری دەرەوەی تورکیا بەوەتاوانبار دەکات کە پەرە بە دروشمی”تایفەگەری و روخێنەرانە”دەدات.
ئەحەد جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەم بارەوە رایگەیاندووە”وەزارەتی دەرەوەی عێراق لێدوانی وەزیری دەرەوەی تورکیا، بۆ رۆژنامەنوسان رەتدەکاتەوەودەڵێت، ئەم جۆرە لێدوانانە دەستوەردانی ئاشکرایە لە کاروباری ناوخۆی عێراق”.
مەولود چاوش ئۆغڵو رۆژی هەینی ئەمریکای بەوە تۆمەتبار کردبوو، کە عێراقی رادەستی ئێران کردووە.