کۆشکی سپی: با پوتین سەردانی دەروونناس بکات

0

نوچەنێت_ العالم

وتەبێژی کۆشکی سپی، وێڕای رەتکردنەوەی هەر جۆرە رکابەرایەتییەک لە نیوان ئۆباما  و پوتین، پێشنیار دەکات پوتین سەردانی دەروونناس بکات.

جاش ئێرنێست، وتەبێژی کۆشکی سپی لە وەڵامدانەوە بە پرسیاری رۆژنامەنووسێک دەڵێت، هەوڵەکانی پوتین بۆ پێکهێنانی ئاگربەست لە سوریا دەگەڕێتەوە بۆ کۆمەڵێک هۆکاری دەروونی، هەر بۆیە پێویستە پوتین سەردانی دەروونناس بکات.

ئێرنێست، ئەم  رستەیەی لە وەڵامی ئەو پرسیارە بە کار هێنا، کە ئایا ئامادەبوونی ئۆباما لە دانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە، بە مەبەستی خۆ نواندن لە بەرامبەر کامێراکان و رکابەرایەتی لە گەڵ پوتین بووە؟

وتەبێژی کۆشکی سپی ئەوەش دەخاتەڕوو، کە ئۆباما، زیاتر لەوەی لە بیری خۆ نواندن بێت، بیر لە بەرژەوەندی وڵاتەکەی دەکاتەوە، بە پێچەوانەی پوتین کە دەیهەوێت خۆی سەرتر لە ئۆباما پیشان بدات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com