ئەنجومەنی ئاسایش بڕیارنامەیەکی نوێ سەبارەت بە سوریا دەخاتە دەنگدانەوە

0

نوچەنێت-رادیۆ فەردا

بە گوێرەی راپۆرتەکان، ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان. ئەمڕۆ هەیەنی ٢٦-٢-٢٠١٦،  لە سەروبەندی دەستپێکی ئاگربەستی سوریا، دانیشتنێک پێکدینێ، تا بڕیارنامەیەکی پێشنیارکراو لە لایەن ئەمریکا  و روسیا بخاتە دەنگدانەوە.

بڕیار وایە لەم دانیشتنەدا راپۆرتی سێتفان دی مستۆرا، نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سوریا، پێشکەش بە ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش بکرێت.

هەواڵنێری فەرەنسا دەڵێت، لە رەشنووسی بڕیارنامەکەدا هاتووە، جەخت لەسەر کۆتایی هێنان بە شەڕ کراوە، ساتەکانی پێش جێبەجێکردنی ئاگربەستەکە و هەروەها داوای یارمەتی کراوە بۆ بەهاناچوونی خەلکی مەدەنی.

 بڕیاڕنامەکە دەخرێتە دەنگدانەوە و هیوادارن کە ئاگربەستەکە، ببێتە سەرەتا و هەنگاوێکی جددی بۆ گەیتشن بە ئاگربەستێکی هەمیشەیی.

بڕیارنامەکە هەروەها خوازیارە، ئەو وڵاتانەی کە لە رەوتی ئاشتیی لە سوریا وتوێژەکانی پەیوەندیدار بەم پرۆسەوە، دەسەڵات و نفوزی خۆیان بە کاربێنن، تا لەو رێگەیەوە خاڵەکانی پەیوەندیدار بە جێبەجیکردنی ئاگربەسەتەکە بگاتە ئەنجام و رەوتی ئاگربەستەکە گەرەنتی بکرێت.

ئاگربەستی سوریا، داعش و بەرەی نوسرە ناگرێتەوە، کە هەر دوو لایەنەکە لە لایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە وەک “تیرۆریست” لە قەڵەم دراوون، ئەو دوو گرووپە بەشێکی زۆری خاکی سوریا-یان لە ژێر کۆنتڕۆڵ دایە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com