نوچەنێت
سەرۆکی ئیدارەی زانیاری نیشتمانی ئەمریکا، ئێران و گروپە تیرۆرستییەکانی هاوپەیمانی ئەو وڵاتە لە ناوچەکە، بە یەکێک لە مەترسیە گرینگەکانی سەر ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا وەسف دەکات.
بە گوێرەی بلۆمبێرگ، جیمز کلیپر ، لە وتارێکدا لە کۆنگرێسی ئەمریکا، سەبارەت بە مەترسیە ئەمنیەکانی بەردەم ئەمریکا و جیهان، ئێران و حیزبوڵڵای لوبنان، وەک مەترسیەکی سەرەکی بۆ سەر ئەمن و ئاسایشێ ئەمریکا و جیهان هەژمار دەکات.
کلیپر هەروەها روسیا، چین و کۆریای باکور بە هۆی پلاندانان و ئەنجامدانی هێرشی سایبەری، لە دژی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا مەحکوم دەکات.
سەرۆکی ئیدارەی زانیاری نیشتمانی ئەمریکا لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا داعش وەک جددیترین هەڕەشە بۆ سەر”ئاسایشێ ناوخۆی” ئەم وڵاتە وەسف دەکات.