ئێران هێزەکانی لە بەرەکانی شەڕی سوریا کشاندۆتەوە

0

نوچەنێت-دەنگی ئەمریکا

جۆن کێری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کاتی ئامادەبونی لە کۆنگرێسی ئەمریکا گوتوویەتی، سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران، رێژەیەکی بەرچاو لە هێزەکانی خۆی لە بەرەکانی شەڕی سوریا کشاندۆتەوە.

جۆن کێری، لە دانیشتنی لە گەڵ لیژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دەڵێت، عەلی خامنەیی، رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران، رێژەیەکی بەرچاو لە هێزەکانی سوپای پاسدارانی لە سوریا کشنادۆتەوە، بەمەش رێژەی هێزەکانی ئێران لە سوریا کەم بۆتەوە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەوەش دەخاتەڕوو، کە کشانەوەی هێزەکانی ئێران لە سوریا بەو مانایە نییە کە لەمەوبەدواوە هیچ رۆڵێکی لە گۆڕانکاریەکانی سوریا نەبێت یان ئەوەی کە درێژە بە ناردنی چەک بۆ حیزبوڵڵای لوبنان نەدات.

کێری، هاوکات داوا لە یاسادانەرانی ئەمریکا دەکات، کە لە دانانی گەماری نوێ لە پەیوەندی لە گەڵ بەرنامەی موشەکی  و ئەتۆمی ئێران پەلە نەکەن.

 

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com