ئاریان ئومێدعارف : عەزیەکانم
چیتر عه‌زیه‌كانم ناپۆشم…
هه‌ر هه‌مویان هه‌ڵه‌واسم
به‌دارسێوی حه‌وشه‌كه‌یا ..
دڵی پیره‌داریان پێ خۆش ئه‌كه‌م
هه‌ریه‌كه‌یان ئه‌كه‌م به‌به‌ری لقێكا
سوره‌ییای لێ دروست ئه‌كه‌م
با له بری دڵم، ئاسمانی حه‌وشه‌كه‌م ڕۆشن كه‌نه‌وه
چیتر عه‌زیه‌كانم ناپۆشم من
جێیان ئه‌هێڵم بۆ فریشته‌كان
ئه‌وه‌ی جارێك له‌به‌رمكرد، نایپۆشمه‌وه… ئه‌یبه‌خشم …
جێی ئه‌هێڵم، با ئه‌م پایزه
باڵی دارسێو داپۆشێت و
دڵی پیره دارێ خۆشكات
ئیتر عه‌زی بۆ بپۆشم بۆ خۆشی خۆم؟!
یا بۆ پیاوێك دوای ئه‌وه‌ی بۆنم پێوه‌كات پشتم تێكاو جێم بهێڵێ؟!
بۆ ئه‌وانه‌ی قه‌دو باڵامیان لا جوانه؟؟!
یان ئه‌وه‌ی بێ ئه‌وه‌ی منی بینیبێت؟؟!!
تا به‌یانی خه‌و ناچێته چاوه‌كانی
له دوره‌وه دێوانه‌و مه‌ست و حه‌یرانه
ئیتر چیم داوه له عه‌زی. خۆ دایكم هه‌مو كات ئه‌ڵێ ئه‌وساته‌ی هاتمه دونیاوه ،
له پڕ هاتوم، پارچه‌یه‌ك له دامێنی ماكسیه‌كه‌ی خۆی لێ ئاڵانوم
ئیتر عه‌زی بۆ بپۆشم
جێیان دێڵم
نا نا من جێیان ناهێڵم … ئه‌م زستانه ئه‌یانڕوێنم
به‌و ئومێده‌ی تا به‌هار دێته‌وه
له بری سێو‌و هه‌نارو هه‌رچی میوه‌ی خۆش خۆش هه‌یه، كراسی جوان جوان بگرێت بۆم…
خۆ من ئیتر نایانپۆشم
ئه‌یانبه‌خشم به‌و په‌رییانه‌ی
هێشتا عه‌شقیان نه‌چێشتوه‌و
ئازاریان پێ نه‌گه‌یشتوه….
ئه‌یانده‌م به‌و فریشتانه‌ی خه‌م و ته‌م نازانن چیه‌و
دڵیان هێشتاكه لێره‌یه‌و به حه‌سره‌تا ڕۆنه‌چوه….!!!!