دڵشاد تاقانه : ئه‌سری عیشق
وا نه‌زانی من ناگریه‌م ڕۆنی دیده‌م تۆ هه‌ڵه‌ی
ئه‌سری عیشق له‌چاومدا ده‌مێکه داویه په‌ڵه‌ی
پایزی دووری شۆی بڕیوه خاکی دڵ هه‌ڵاوگێڕه
بۆ دره‌ختی ئه‌وینداریت نه‌وبه‌هاره چه‌قه‌ڵه‌ی
خۆشبارانی عاشقانه گوڵشه‌نی کرد سه‌رچڵه‌ی
بولبول و هه‌نگ و په‌پوله هاتنه بۆنی هه‌ڵاڵه‌ی
هه‌رعاشقێک له‌عه‌شقیدا له‌ناخ به‌کوڵ گریابی
ده‌گا‌ته دوور ئاخه‌دڵی خه‌مژه‌نه نرکه‌ی ناڵه‌ی
عیشق سامانی ته‌مه‌نه کاتێک ده‌که‌ویه ته‌ڵه‌ی
مێژوونوس و یاده‌وه‌ره به‌کۆی دروست و هه‌ڵه‌ی
پڕ له‌به‌زمی سه‌ره‌ڕۆیی گریانیش بێ ده‌رچه‌یه
خۆت و به‌ختت له‌کۆتایی وه‌ڵامی کام مه‌ته‌ڵه‌ی