زانا مریەم خونچە : بریندارم بریندار
هەوو بوونم برینە
سەیرکە چەند بریندارم
برینێک وابەسەری دڵمەوەیەو خۆشەویستی لیئەتکێ
دەرونم بۆن خوێنی تێکشانیەتی
لەسەرمدا ئازاری فکرێکی ناکامڵ
ئیمانداریک سەری شعریکی بڕیم
ڕەخنە گرێک گولەیەکی نابەسەری شعرێکی ترمەوە
خەیاڵێکی ترم دیلکرا
پەنجەرەی ئازادیم وردوخاش کرا
سێوی ئومیدم گەنی
ژنە شعریکم ئەوەندە لەماڵ مایەوە
ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا
چاوی ئومێدیان کوێر کردم
دەستی ئارەزویان بڕیم
سەری پڕخەیاڵمیان کێشا بەبەردی بێهودەیدا
بریندرم بریندار
برینداریشم کەن
خوێن لەلوتی خۆزگەم نایە
شاپەڕی وشەشم بسوتێن
پەیڤەکانم لەئاسمانی ئوومێد
ناکەونە خوارەوە
پێیەکانیشم ببڕنەوە
بەیانان لەگەڵ سروەو کازیوەدا
هەردێمەوە
بەخیرای با ڕێدەکەم
چەشنی گەردەلول
خۆم دەکەمەوە بە بیابانی هۆنراوەداو
زیخی وشە ئەکەم بەسەرتانا
من وەک کەو
باڵی خەیاڵیشم بەردی بەربکەوێ
بەقاچ ئەڕۆم و ئاوازی سروشت دەدەمەوە بەگوێتانا
وەک چۆلەکەش بەردی منداڵێکی چەتون
بکێشی بەسەری دڵمدا
بە دەنوکی قەڵەم هەر خۆم هەڵدەواسمەوە
بە لقی داریکی ئەزموون دیدەوە
من وەکو کەرویشکێکی برسی
بەخیرایەکی بێهاوتا هەردەچمەوە ناو قەرسیلی هۆنراوە
بریندارم کەن من دەمەوێ بەخوێن بنوسمەوە
ئاگرم تێبەردەن
دەمەوێ سوتان بنوسمەوە
من هەر فرمێسکە جۆگەلەی شعرم پێ هەئەبەستێ
من هەر پەپولەی خەونە بۆ باخچەی دڵم ئەفڕێ