هونەرمەند ئەنجلینا جولی: هەرگیز ئارەزووم نەکردوە ببم بە دایک

0

نوچە.نێت

 

هونەرمەندی ناودار ئەنجلینا جولی، وێرای جوانیەکەی و ئەو کارە باشانەی کە وەک نوێنەری نیاز پاکی خزمەت بە مرۆڤایەتی دەکات، دەکرێت بە دایکی میهرەبان وەسف بکرێت، لە ئێستادا ئەو هونەرمەندە دایکی ٦ مناڵە.

بەپێی ماڵپەری دیلی میل” لەکاتی دیدارێکدا سەبارەت بە فیلمە تازەکەی “first they killed my father” بۆ اسوشیت پریس لە کەمبودیا، ئەنجلینا جولی ئاشکرای دەکات کە” ئارەزوویەکی بەهێزی نەبوە لە داهاتودا ببێت بە دایک”.

جولی دەڵێت” کاتێک کە کچ بوم، هەرگیر ئارەزوم نەکردوە مناڵ دروست بکەم، دووگیان ببم  و ئاگاداری مناڵ بکەم، و ببم بە دایک لە داهاتوودا”.

ئەو هونەرمەندە دەشڵێت” کاتێک لە کەمبودیا بووم، وەکو نوێنەری ووڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، رۆڵی مامۆستام ئەبینی لە قوتابخانیەکدا لەگەڵ کۆمەڵێک مناڵ، لەو کاتەدا هەستم بە گۆرانکاری کرد و بیرم کردەوە کە من کورەکەم بەناوی” مادۆکس” تەمەنی ١٤ ساڵە لە شوێنێکی ئەم ووڵاتە بوونی هەیە”.

ئەنجلینا ئەماژەی بەوەش کرد کە” مادوکس-ی کوری لەکەمبودیا هاوکاری دەکات لە فیلمە تازەکەیدا  “first they killed my father”وە وتیشی ئەم فیلمە باشترین کارم دەبێت و  بە گرنگترین فیلم وەسفی دەکات لە مێژووی کاری خۆیدا.

Angelina-Jolie-Pitt (1)
Angelina-Jolie-Pitt

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com