نوچەنێت-فارس
لە راستای بەرەنگاربوونەوە لە دژی تیرۆر، بەرپرسانی لیبیا رایانگەیاندووە، کە ئەمریکا،بەریتانیا و فەرەنسا، لە بنکەی ئاسمانی بنینا لە بنغازی ژووری عەمەلیات پێک دێنن.
رۆژنامەی لۆمۆندی فەڕەنسە، رۆژی چوارشەممە ٢٤-٢-٢٠١٦، هەواڵی جێگیرکردنی هێزە سەربازی و ئەمنیەکانی فەرەنسای لە لیبیا ئاشکرا کرد.
وەزیری بەرگری فەرەنسا، لە کاردانەوەی بەرامبەر بە ئاشکرابوونی نهێنی بەرگری ئەم وڵاتە لەو بارەوە خوازیاری لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوەیە.
دوو بەرپرسی لیبیایی لە وتوێژ لە گەڵ ئاسۆشیتێدپرێس رایانگەیاندووە، کە هێزەکانی فەرەنسا، لەم وڵاتە بوونیان هەیە. هەروەها ئەوەشیان خستۆتەروو کە هێزەکانی فەرەنسا، ئەمریکا و بەریتانیا، خەریکی پێکهێنانی ژوورێکی عەمەلیاتین لە بنکەی سەربازی بنینا لە بنغازی.