نوچەنێت-فارس
سەرۆککۆماری عێراق لە میانەی پێشوازیکردنی لە سەرۆکی کۆمسیۆنی بەرگری پەرلەمانی بەریتانیا، وێڕای جەختکردنەوە لە توانایی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەڵێت، بەم زووانە موسڵ و سەرتاسەری موسڵ لە دەست داعش ئازاد دەکەن.
فواد مەعسوم، لە گفتوگۆی لە گەڵ ئەو بەرپرسەی پەرلەمانی بەریتانیا، هاوکات باس لە مۆڕاڵی بەرزی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەکات و ئەو هێزانەش ستایش دەکات.
سەرۆککۆماری عێراق جەختیش لەوە دەکاتەوە، کە عێراق بەردەوام دەبێت لە شەڕی دژ بە تیرۆریزم و گروپە تیرۆرستیەکانی دیکە، ئەمەش بە گەرەنتییەک هەژمار دەکات بۆ دوورخستنەوەی مەترسی بۆ سەر عێراق.
پێشتر حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ساڵی ٢٠١٦ بە ساڵی ئازادکردنی موسڵ ناوبردبوو هەر چەند کە نێچیرڤان بارزانی بە دووری دەزانێت.