وەزیرەکان بۆ پشتیوانی لە عەبادی دەستلەکار دەکێشنەوە

0

نوچەنێت-شفقنا

بە گوێرەی ماڵپەڕی هەواڵی “السومریە نیوز”، عەمار حەکیم سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک رایگەیاندووە، کە وەزیرەکانی ئەندامی فراکسیۆنی”المواطن” سەر بەم ئەنجومەنە بە ناردنی نامەیەکی فەرمی بۆ حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، دەستلەکارکێشانەوەی خۆیان لە کابینەی دەوڵەت راگەیاندووە.

لە بەیاننامەکەی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیدا هاتووە، ئەم دەستلەکارکێشانەوە نابێتە بەربەست لە سەر رێی پرۆژەی چاکسازی عێراق.

عەمار حەکیم جەخت لەوە دەکاتەوە، کە گۆڕانکاری لەم وڵاتە پێویستی بە هەڵسەنگاندن و فاکتی تایبەت بە خۆی هەیە، هەروەها داوای پێکهێنانی لیژنەیەک لە کەسانی شارەزا، بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی کاروکردەوە  و رادەی سەرکەوتوویی وەزیرەکانی حکومەتی عێراق نابێتە هۆی رەنجاندنی کەس.

ئەمە لە کاتێکدایە کە عادل عەبدولمەهدی،وەزیری نەوت رایگەیاندووە کە ویڕای ئەوەی کە لە شەش مانگ لەمەوبەر نامەی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی داوە بە عەبادی تا کوو ئێستا هیچ وڵامێکی وەرنەگرتۆتەوە.

هەر لەم پەیوەندیەدا”حبیب الطرفی” نوێنەری پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی المواطن رایگەیاندووە، کە باقر زوبەیدی  وعەبدولحوسێن عەبتان، لە راستای پشتیوانی لە پرۆژە چاکسازیەکەی عەبادی نامەی دەستلەکارکیشانەوەی خۆیان رادەستی وەرۆکی ئەنجومەنی باڵآی ئیسلامی کردووە.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com