نوچە.نێت
ئەدیل، بەناوبانگترین و دەوڵەمەنترین هونەرمەندە لە هەموو جیهاندا کە خاوەنی پر فرۆشترین بوە لە ئەلبومی “٢٥” کە دەکاتە ٧٥ ملیۆن دۆلار، بەڵام تائێستاش ئەدیل، لە شارێکی بچوک لە دەرەوەی لەندەن دەژی و لە بازارە هەرزان فرۆشیەکاندا کەل وپەل دەکڕێت.
بەپێی ماڵپەری دیلی مەیلی بریتانی” ئەدیل بۆ کەل وپەل کرین هاتوەتە دەرەوە بۆ لۆس ئەنجلوس بەبێ ماکیاژ شۆفیری کردوە وێنەی گیراوە بەبێ ئەوەی خۆی ئاگادار بێت و هەستی پێ بکات”.
ئەو ماڵبەرە ئاماژە بەوەش دەکات کە” ئەدیل بەشێوەیەک بینراوە کە زۆر جیاواز بوە وەک لە کاتی وەرگرتنی خەڵاتەکانی “گرامی” کە بەپێچەوانەوە بێ گوێ دانە جل وبەرگی کەشخە و راقی وەک گۆرانی بێژێکی دیار وبەناوبانگ، بەکراسێکی گەورە و بەبێ ماکیاژ و قژێکی شێواو، لەبازارە هەرزان فرۆشیەکاندا کەل وپەلی دەکڕی بۆ کورە تەمەن ٣ ساڵانەکەی.



