نوچە.نێت
هونەرمەندی سوری لە دیدارێکدا ئاشکرایکردکە “سەرسامە بەو ئافرەتانەی کە تەمەنی راستەقینەی خۆیان رادەگەیەنن”
لە دیدارەدا، سولاڤ رایگەیاند” ئەوئافرەتانەی تەمەنی راستەقینەی خۆیان بە راستی رادەگەیەنن، ئەوانەن کە متمانەیان بە خۆیان هەیە و لە گەورەبونی تەمەنیان ناترسن وبەراستی ئاشکرای دەکەن سەرسامم پێیان”.
ئەو هونەرمەندە سوریە وتیشی” کە لە گەورەبونی تەمەنی هیچ کێشەیەکی نیە، تەمەنی خۆی خۆش دەوێت، چونکە پێی وایە گەورەبونی تەمەن جوانی و تایبەتمەندی خۆی هەیە، ئەگەر هاتوو هەوڵی درۆ بدەین لەگەڵ خەڵک ئەوا بەلای کەمەوە هاورێکانی قوتابخانە ئاشکرامان دەکەن”.
سولاڤ دەشڵێت” کە روخساری خۆی پێ جوانە و خۆشی دەوێت، پێی وایە ئەوە خێروبەرەکەتی خودایە پێی بەخشیوە”.
لەلایەکی تر سولاڤ ئاماژەی بە ژیانی خێزانەکەی خۆی دا کە ” ئەوانیش خێزانێکی ئاسایین، ژیانیان هەر وەک هاوشیوەی کەسانی تر دەژین و هەوڵی داوە کە وەک ژنێک و دایکێکی چاک بێت بۆ مناڵەکانی و ماڵ و هاوسەرەکەی، بە ئەدەبەوە چۆن خۆی پەروەردە کراوە مناڵەکانیشی بەو شێوە پەروەردە بکات.