نوچەنێت-رادیۆ زەمانە
حسێن لامیزادە، سەرۆکی سکرتاریەتی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکانی پارێزگای خوزستان دەڵێت، تەمەنی تووشبون بە ماددە هۆشبەرەکان لە ئێران گەیشتۆتە ١٢ ساڵ.
بە گوێرەی ئیرنا، ئاژانسی فەرمی کۆماری ئیسلامی ئێران، لامیزادە رۆژی سێشەممە رایگەیاندووە، کە کۆنتڕۆلکردنی تووشبوان بە ماددە هۆشبەرەکان زۆر دژوارە و رێژەکەش لە بەرز بوونەوەدایە.
لامیزادە، داوا لە حەوزەکانی علمیە و ئیداراتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی دەکات، تا لە رێگەی”بەها ئایینیەکان” پێش بە بەرزبوونەوەی رێژەی تووشبوان بە ماددەی هۆشبەر بگرن.
دامەزراوەی بەرەنگاربوونەوە لە گەڵ ماددە هۆشبەرەکان، ساڵی رابردوو لە راپۆرتێکدا رایگەیاندبوو، کە تەمەنی گیرۆدەبوون ١٥ ساڵە.
بە پێی ئامارە فەرمیەکان، رێژەی گشتیی تووشبوان لە ئێران، یەک ملیۆن و ٣٢٥ هەزار کەس مەزەندە کراوە، بەڵام شارەزایان و کارناسانی سەربەخۆ پێیانوایە، ژمارەی راستەقینەی تووشبوان تا ٤ ملیۆن کەس بەراورد دەکرێ.