ئەمنێستی: لە ئێران ئەشکەنجە و لە سێدارەدان بەردەوامە

0

نوچەنێت-رادیۆ فەردا

رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی (ئەمنێستی ئینتەرناشناڵ) لە راپۆرتی ساڵانەی خۆی دەڵێت، ئێران بەردەوامە لە بەربەستکردنی ئازادیەکان، زیندان، ئەشکەنجە و رەفتاری نامرۆڤانە، بڕینی ئەندامانی لەش و قامچی لێدان لە بەرچاوی خەڵک، لە سێدارەدان بە تایبەتی منداڵان.

ئەمنێستی لەم راپۆرتەدا جەخت لەوە کردۆتەوە، کە دۆخی مافی مرۆڤ لە ساڵی ٢٠١٥ بەرەو خراپتربوون چووە.

ئەمنێستی هەروەها ئاماژە بەوەداوە، بە راپۆرتی مانگی دووەمی پاییزی ساڵی رابردوو،  دەشڵێت ئێران پاکەێجی چاکسازی، کە لە لایەن ئەم رێکخراوەوە بە ئێران پێشنیار کراوە لە بەرچاو نەگیراوە. لەوانە راگرتنی رەوتی لە سێدارەدانی کەسانی خوارەوەی ١٨ ساڵ یان پەسەندکردنی پەیماننامەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە پەیوەندی لە گەڵ ئەشەکەنجەدان.

ئەحمەد شەهید، ریپۆرتێری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری مافی مرۆڤ لە ئێران، لە راپۆرتێکی تایبەتدا، سەبارەت بە بەرزبوونەوەی رێژەی لە سێدارەدان، بەربەستکردنی ئازادی رادەربڕین و گوشار بۆ سەر کەمینە ئایینی و قەومی و هەڵاواردن لە دژی ژنان هۆشداری دابوو.

وڵاتانی ئەندام لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە ماوەی رابردوودا ٢٩١ پیشنیاری چاکسازییان  ئاراستەی ئێران کردووە، کە بە پێی راپۆرتەکەی ئەحمەد شەهید ئێران تەنها ١٣٠ کەیسی قبوول کردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com