شەڕی سوریا زیاتر لە ٣٧٠ هەزار کوژراوی لێکەوتۆتەوە

0

نوچەنێت

روانگەی مافەکانی مرۆڤ لە سوریا رایگەیاندووە، کە ژمارەی کوژراوانی شەڕی پێنج ساڵەی سوریا زیاتر لە ٣٧٠ هەزار کەس مەزندە دەکرێت.

ئەم رێکخراوە، پێشتر لە ئامارێکدا رێژەی کوژراوەکانی شەڕی سوریای بە ٢٧٠ هەزار کەس راگەیاندبوو و هەندێک لە میدیاکانی ئەم رێژەیان تا ٢٥٠ هەزار کەس مەزندە کردبوو.

روانگەی مافەکانی مرۆڤ لە سوریا لەو بارەوە ئاماژەی بەوەداوە، تا کوو ئێستا نەمانتوانیوە ئاماری هەموو کوژراوەکانی ئەم شەڕە تۆمار و بەڵگەی لە سەر هەڵگرین. هۆکارەکەشی بۆ نهێنی بوون و شاراوە راگرتنی رێژەی کوژراوەکان لە لایەن لایەنەکانی ئەم شەڕەوەیە.

هەروەها روانگەی مافەکانی مرۆڤ لە سوریا دەڵێت، دەستڕاگەیشتن بە هەندێک لە ناوچەکانی شەڕ گرفتێکی دیکەیە لە بەردەم هەر جۆرە بەدواداچوونێک لەم بارەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com