نوچەنێت
ڤیان ده‌خیل، ژنه په‌رله‌مانتاری كورد له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تی به‌رگریكردن له مافه‌كانی ئافره‌تان، بۆ ساڵی 2016 ی پێده‌به‌خشرێت.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوێكی نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی “ڤیان ده‌خیل”، ناوبراو له‌میانەی به‌شداریكردنی له كۆنگره‌ی لوتكه‌ی جنێف بۆ مافه‌كانی مرۆڤ و دیموكراسی، بۆ ساڵی 2016 خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تی به‌رگریكار و پارێزه‌ری مافه‌كانی ئافره‌تانی بۆ ئه‌مساڵ 2016 پێبه‌خشراوه.
له‌کاتی پێشکەشکردنی وتارێکدا، كه له كۆنگره‌كه‌دا پێشكه‌شی كرد ڤیان ده‌خیل، گوتی ” من له‌پێناوی پارێزگاری له‌سه‌رجه‌م ئافره‌تانی زوڵملێكراو و چه‌وساوه له سه‌رتاسه‌ری جیهان، قسه ده‌كه‌م”.
ڤیان ده‌خیل، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه له‌سه‌ر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌ماوه‌ی ڕابردوودا چه‌ند جارێك بڕوانامه و خه‌ڵاتی ڕێكخراوه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ و ئافره‌تان پێبه‌خشراوه وه‌كو پارێزه‌ر و به‌رگریكارێكی مافه‌كانی ئافره‌تان به‌گشتی و ئافره‌تانی ئێزدی به‌تایبه‌تی.