سەرۆکی ئەنجومەنی چاودێری:هەر کەس پێشینەی فیتنەی هەبووبێ رەتکراوەتەوە

0

نوچە-رادیۆ فەردا

سەرۆکی ئەنجومەنی چاودێری(شورای نیگابان) ناونووسینی ١٢ هەزار کەس لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئێرانی بە “سیاسی”ناوبردووە  ورایگەیاندووە، ئەوانەی کە تەنانەت “کەمترین رۆڵی و پشک”یان هەبووە لە ناڕەزایەتی دەربڕین بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆمار، شیاوبوونیان رەتکراوەتەوە.

بە گوێرەی ئاژانسی فارس، ئەحمەد جەنەتی رۆژی سێ شەممە لە شاری وەرامین رایگەیاند: ناڕەزایەتیەکان بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ساڵی ١٣٨٨ “بوومەلەرزەی”نایەوە و زیانەکانی کەمتر لە زیانەکانی شەڕی هەشت ساڵەی ئێران و عێراق نەبوو.

جەنەتی دەڵێت: ئەنجامدەرانی فیتنە ئێستاش زێدەڕەوی دەکەن، بەڵام ئەو مافەیان پێ نادەین کە لە ئیدارەی ئەم وڵاتە کەمترین رۆڵیان هەبێ.

عەلی خامنەیی، رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران، پێشووتر کەسانی ناڕازی بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ئێرانی، لە دوو خولی پیشووتر بە هۆکاری”فیتنە”ناودێر کردبوو.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com