نوچە.نێت
لە ٢ی مانگی سیبتمبر سالێ ٢٠١٥ ئالان کوردی خەڵکی سوریا، لەرێگەی کەناراوەکانی تورکیا بۆ یونان لەگەڵ دایک وباک و براکەی بەرێ دەکەون بەرەو ئەورپا برۆن بەڵام بەهۆی ژێر ئاو کەوتنی بەلەمەکەیان، ئالان کوردی دایک ، براکەی دەخنکێن، ، دوای خنکانی ئالان کوردی وێنەکەی ئالان، بە مەلایین خەڵک و راگەیاندنەکانی هەموو دونیا دەهەژێنیت، هەربۆیە وێنەی ئالان کوردی بو بەرەمزێک بۆ ناساندنی ناخۆشیەکانی خەڵکی سوریا بەتایبەت پەنابەرە سوریەکان.
لەم رۆژانەی دوایدا گۆرانی بێژێکی ئوسترالی” ميسي هيجنز” بەرهەمێک بەناوی”Oh Canada” بڵاو دەکاتەوە. کە کلیپەکەدا باس لە گێرانەوەی چۆنیەتی خنکانی ئالان کوردی تەمەن ٣ ساڵ دەکات.
ئەم بەرهەمە کاریگەری و دڵگرانی، لای خیزانی ئالان کوردی دروست دەکات، چونکە باوک و کەس وکاری ئالان کوردی دەڵێن” ئەم گۆرانی بێژە پێش ئەوەی دەست بەکارەکەی بکات و ناوی ئالان بەکار بێنێت بۆ کارەکەی خۆی دەبوو پرس یان ئیزن لە ئێمەو کەس وکاری ناوبراوو وەربگرێت”.
باوکی ئالان کوردی دەشڵێت” هەرچەندە ئەم گۆرانی بێژە ئوسترالیە لە بەرهەمەکەیدا، رووداوەکانی سوریای بەباشی بە بیر هەموو دنیا هێناوەتەوە، بەڵام بەهەر شێوەیەک بێت نابێت وێنەی ئالان-ی کورم بەکار بهێنرێت لەکاروو چالاکیدا چونکە ئەم جۆرە کارانە دەبێتە هۆی نیگەرانی وبێتاقەت کردنی ئێمەو کەس و کاری ناوبراو، کارەساتە جەرگ برەکەمان بەیاد ئەهێنێتەوە.
لەلایەکی تریش باوکی ئالان ئاماژەی بەوە کرد کە ” نیەتی خراپ کردنی کاری ئەو گۆرانی بێژە ئوسترالیەی نەبوە، بەڵام داوا لە هەموو کەسێک دەکات بۆ هەرکارێک پێوسیت بە بەکار هێنانی ناوی ئالان کوردی یاخود وێنەی ئالان کوردی هەبێت، دەبێت سەرەتا ئیزن لە خێزانەکەی وەربگیرێت.