ئۆباما گەڵاڵەی داخستنی زیندانی گوانتانامۆ دەباتە کۆنگرێس

0

نوچەنێت-میزان

باراک ئۆباما سەرۆککۆماری ئەمریکا، کە پێشتر لە میانەی بانگەشەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەم وڵاتە بەڵێنی داخستنی زیندانی گوانتانامۆی دابوو، بڕیار وایە ئەمڕۆ٢٣-٢-٢٠١٦ لەم بارەو ەگەڵاڵەیەک پێشکەش بە کۆنگرێس بکات.

بە گوێرەی ماڵپەڕی هەواڵی “فارین پاڵیسی” سەرۆککۆماری ئەمریکا پێش لە هەڵبژادنەکانی سەرۆککۆماری ئەمریکا لە ٢٠٠٩ بەڵێنی داخستنی زیندانی سەربازی ئەمریکای لە کۆبا دابوو.

بە پێی راپۆرتەکەی فارین پاڵیسی، جێف دەیڤیس وتەبێژی پینتاگۆن لەم بارەوە گوتویەتی: ئۆباما لە بەرنامەیدایە بەر لە کۆتایی هاتنی رێکەوتی دیاریکراو گەڵاڵەی پێشنیاری خۆی بە مەبەستی داخستنی زیندانی گوانتانامۆ پێشکەش بە کۆنگرێس بکات.

لە ئێستادا زیندانی گوانتانامۆ ٩١ کەسی زیندانی تێدا راگیراوە. بەپرسانی ئەمریکی دەڵێن ئەم گەڵاڵەیە بە مەبەستی گواستنەوەی زیندانیەکانە بۆ وڵاتانی سێهەم. جێی ئاماژەیە کۆنگرێس پێشتر لە بڕیارێکدا گواستنەوەی زیندانیەکانی بۆ ئەمریکا قەدەغە کردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com