نوچەنێت-شفقنا
بە پێی دواین راپرسی پەیمانگای”گاڵۆپ” لە ساڵی ٢٠١٦،خەڵکی ئەمریکا پێیان وایە کە هەڕەشە و مەترسیەکانی کۆریای باکور زیاتر لە روسیا بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا دەخاتە مەترسیەوە.
بە پێی ئەم راپرسیە کە ئەنجامەکەی دوێنی دووشەممە بڵاو بۆتەوە، ١٦%ی خەڵکی ئەمریکا “پیونگ یانگ” بە گەورەترین دوژمن و هەڕەشە بۆ سەر ئەمریکا دەزانن. لە کاتێکدا ئەم رێژەیە لە ساڵی رابردوو ١٥% بوو.
لە ساڵی ٢٠١٥،١٨% ئەمریکیەکان وڵاتی روسیا-یان بە دوژمنی ژمارەیەکی ئەمریکا هەژمار دەکرد، لە کاتێکدا ئەم رێژەیە لە راپرسیەکەی ئەمساڵ دابەزیوە بۆ ١٥%.
لەم راپرسیە لەڕووی هەڕەشە و مەترسیەکانی سەر ئەمریکا، ئێران و چین لە پلەی سێهەم و چوارەم دان. لە دوای ئەم چوار وڵاتە عێراق،ئەفغانستان و سوریە لە ریزبەندی گاڵۆپدان.