تایمز: رێژەی ئەندامانی بیانی داعش ٢٠%ی دابەزیوە

0

نوچەنێت-مێهر

رۆژنامەی بەریتانی تایمز، لە راپۆرتێكدا باس لە دابەزینی رێژەی ٢٠%ی ئەندامانی بیانی داعش دەکات لە عێراق  وسوریا.

رۆژنامەی تایمز لەم بارەو ەرایگەیاندووە: بە پێی ئاژانسەکانی زانیاری ئەمریکا ژمارەی ئەندامانی بیانی لە ریزەکانی داعش بە رێژەی ٢٠% کەمی کردووە.

لە بەشێک لە راپۆرتەکەدا هاتووە: واشنتۆن پێیوایە کە ژمارەی ئەندامانی بیانی داعش لە عێراق و سوریا لە ٣ هەزار کەس گەیشتۆتە ٢٥ هەزار کەس.

تایمز لە درێژەدا دەنووسێ: کەم بوونەوەی رێژەی ئەندامانی بیانی داعش بۆتە هۆی ئەوەی کە هەندێک بابەتی دیکەی وەک ئەندامگیری و  سەربازیی زۆرەملێ، بەکارهێنانی منداڵان بۆ ئەنجام دانی کردەوەی تیرۆریستی بێتە ئاراوە.

لە کۆتایی راپۆرتەکەی تایمزدا هاتووە: کاتێک”محمد اموازی” تیرۆریستی بە رەچەڵەک بەریتانی بە هۆی هێرشی هێزەکانی هاوپەیمانەوە کوژراو، داعش زیانێکی زۆری لێکەوت، هەر بۆیە بیری لە گۆڕینی ئەرکی  ئەندامان و چۆڵکردنی بنکەکانی خۆی کردەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com