نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە

0

نوچەنێت

هەنگاوی ئەمریكا بۆ كەمكردنەوەی نەوتی بەردینی،  نرخی نەوتی لەبازاڕەكانی جیهان بەرزكردەوە، كە چەند رۆژێكە نرخەكەی دادەبەزێت.

بەپێی بۆرسە جیهانییەكان بەیانی ئەمڕۆ سێ‌ شەممە نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٣٤ دۆلارو ٦٩ سەنت مامەڵەی پێوەكراوە، كە لەچاو دوێنێ‌ نرخەكەی 6% بەرزبووەتەوە.

هەروەها نری یەك بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریكاش بە ٣٢ و 40 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە، كە رێژەكەی 5% بەرزبووەتەوە.

بەپێی هەواڵەكان هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەئەمڕۆدا، بۆ هەنگاوی كۆمپانیا ئەمریكییەكان دەگەڕێتەوە، كە بەهۆی دابەزینی بەردەوامی نرخی نەوتەوە، بڕیاریانداوە بەرهەمهێنانی نەوتی بەردین كەمبكەنەوە.

سەرەڕای هەوڵەكانی وڵاتانی ئۆپیك بۆ كەمكردنەوەی بەرهەم هێنانی نەوت، بەڵام چەند رۆژێكە بە بەردەوامی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان دادەبەزێت، كە سەرچاوەكان باس لەوەش دەكەن، ئەگەر هەیە هەنگاوەكەی ئەمریكا كاریگەری زیاتر دابنێت‌و نرخی نەوت بەرزتریش بكاتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com