نوچە-دەنگی ئەمریکا
تەنها چەند کاتژمێر دوای رێککەوتنی ئەمریکا وروسیا، سەبارەت بە پێکهێنانی ئاگربەست لە سوریا، سەرۆککۆماری ئەم وڵاتە خوازیاری ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانە لەم وڵاتە.
بە گوێرەی رۆیتەرز، بەشار ئەسەد راگەێندراوێکی دەرکردووە، رێکەوتی١٣ی ئاپریلی ٢٠١٦ی، بۆ بەڕێوەچوونی ئەم هەڵبژاردنانە دیاری کردووە.
دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمان لە سوریا، لە ساڵی ٢٠١٢ ئەنجامدرا، بە پێی دەستوری ئەم وڵاتە دەبێ ٤ ساڵ جارێک هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەمریکا وروسیا، رۆژی دووشەممە رایانگەیاند کە بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئاگربەست لە نیوان دەوڵەت وئۆپۆزسیۆنی ئەم وڵاتە، کە بڕیار وایە لە رۆژی شەممە ،٢٧ فێبریوەری دەست پێبکات، گەیشتوونەتە رێککەوتن.